کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی سه‌كینه په‌روانه له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندانی ئێڤین

بێبه‌شكردنی سه‌كینه په‌روانه له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندانی

سه‌كینه په‌روانه به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی قووچان، پاش مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش كراوه‌.

سه‌كینه په‌روانه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانی له‌ خواردن گرت، به‌ڵام كه‌وته‌ به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و ئێستا ماوه‌ی ١٨ ڕۆژه‌ له‌ مافی په‌یوه‌ه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.