مەریم سادات یەحیەوی، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئێڤین، ماوەی ٥٢ ڕۆژە لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
مه‌ریه‌م سادات یه‌حیه‌وی له‌م دوایانه‌دا به بیانووی بڵاوكردنی نامه‌یێك بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی، ماوه‌ی به‌ندكرانی درێژه كرایه‌وه و له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی سزای ئێعدام بۆ په‌خشان عه‌زیزی هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌رگس محه‌ممه‌دی و چه‌ند ژنی دیكه له ناوه‌ندی زیندان مانیان گرت و دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كردبوو.