کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بانه

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بانه 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چاره‌نووسی دوو كرێكاری خه‌ڵكی بانه به‌ ناوه‌كانی كه‌ریم عه‌زیزی و قادر ئیسماعیلی پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی بێتۆن سازی “دڵتا بێتۆن” له‌ شاری بانه به‌ ناوی “كه‌ریم عه‌زیزی” خه‌ڵكی گوندی قابیره‌ی سه‌ر به‌ شاری بانه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌ها، كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوی قادر ئیسماعیلی، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌دوداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ ئاكام گه‌یشتووه‌ و زانیویانه‌ كه‌ له‌ زیندانی ورمێ دا ڕاگێراوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و حه‌فته‌ی ڕابردوو داكی توانیویه‌ چاوی پێ بكه‌وێت.