ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەزبەری 1403، 12 کەس لە لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دەسبەسەر کران.
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: ١٢ کەس لە شەش پارێزگای وڵات دەستبەسەرکراون، ئەو ١٢ کەسە تۆمەتبار کراون “بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل کە بەنیازبوون ئه‌منیه‌تی وڵات تێك بده‌ن. ڕاگه‌یاندنی سپای پاسداران له حاڵێكدایه كه هێزه میلیشیاییه‌كانی سه‌ر به سپای قودس ڕۆژ نییه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه نه‌كرێنه ئامانج، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران وه‌كوو هه‌میشه بۆ پاساوی شكسته‌كانی ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت و وه‌كوو هه‌میشه كۆمه‌ڵێك سناریۆسازی بۆ كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندی بێ تاوان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانی ڕازی بكات.