کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو قوتابی له‌ شاری ورمێ

برینداربوونی دوو قوتابی له‌ شاری ورمێ 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن له‌ ئێران، دوو قوتابی له‌ شاری ورمێ به‌هۆی ڕووخانی سه‌قفی ژوورێكی وانه‌ وتنه‌وه‌ بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌قفی گه‌چی قوتابخانه‌یێك له‌ شاری ورم ڕووخاوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو قوتابی بریندار بوون كه‌ برینی یه‌كێكیان سووكه‌ و قوتابیه‌كه‌ی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵی نوێی خوێندن له‌ حاڵێكدا ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی تووشی قه‌یرانی داراییه‌ و له‌ جیاتی دابینكردنی قوتابخانه‌ی ئه‌من بۆ قوتابیان، له‌ فكری دانانی كلاسی په‌روه‌رده‌ی مه‌زهه‌بییه‌ و ٧٠٠ هه‌زار قوتابی به‌هۆی ده‌ست كورتی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ درێژه‌دان به‌ خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. به‌شێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌كان مامۆستایان نییه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هزاران مه‌لای له‌ جیاتی موعه‌لیمی به‌ ئه‌زموون دامه‌زراندووه‌.