شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شاری زاهیدان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بیانووی ڕێگری كردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی كارتی سووته‌مه‌نی به‌شێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگری داخستووه و كامیۆندارانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان تووشی كێشه‌ی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.