ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشهر بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشههر خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی وه‌كوو بۆنی كرێكاری و كارت نه‌وت، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.