ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه ٢٩ و ٣١ی خه‌رمانان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی ئه‌میر ئه‌حمه‌د سارانی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و محه‌ممه‌د ساسوولی ته‌مه‌ه‌ن ١٦ ساڵ، له شاره‌كانی سه‌ربیشه و زابۆل به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی فه‌راجا له شارستانی سه‌ربیشه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئه‌میر ئه‌حمه‌د سارانی” كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه، میرمنداڵێكی جووتیاری به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د ساسوولی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی زابۆله‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و ئێستا له به‌شی ئای سی یووی نه‌خۆشخانه خوێندراوه.