ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، دانیشتووانی ناوچه‌ی بارووقی سه‌ر به پارێزگای ورمێ له ئاست داگیركردنی مه‌عدنه‌كانی ئه‌و شارستانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسداران بۆ لێدانی مه‌عده‌ن، ده‌ستی به‌سه‌ر پانتاییه‌كی زۆر له شارستانی بارووق گرتووه و وێڕای بڵاوكردنی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یی له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كشتووكاڵی جووتیارانی له ناو بردووه و زیانێكی زۆری به ئابووری خه‌ڵك گه‌یاندووه. ڕۆژی ڕابردوو دانیشتووانی ناوچه‌ی بارووق خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن بوون.