کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نه‌ بۆ سێدارە”

بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نه‌ بۆ سێدارە 2

رۆژی سێشەممە 27ی خەرمانانی ساڵی 1403، هەڵمەتی “سێشەممەکانی نه‌ بۆ سێدارە” بۆ ماوەی سی و چوارەمین هەفتە لەسەریەک لە 21 بەندیخانەی جیاواز بەڕێوە چوو.

بەندکراوانی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نە بۆ لەسێدارە” لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران، دوای  سی و چوار  هەفتە لەسەریەک، دژی سزای لەسێدارەدان مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم هەڵمەتە کە بەندکراوانی بەندیخانەکانی ئێڤین “بەشی ژنان، بەشی 4، بەشی٨”، قزڵحەسار (یەکەی 3 و یەکەی 4)، تارانی گه‌وره‌، زیندانی ناوەندی کەرەج، خوڕەم‌ئاباد، نیزامی شیراز، ئەسەدئاباد ئیسفەهان، بەم کرمان، مەشهەد، لاکانی ڕەشت، قائێم‌شار، ئەردەبیل، تەورێز، ورمێ، سەلماس، خۆی، نەغەدە، سەقز، بانە، مەریوان و کامیاران لەخۆدەگرێت.