کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كچانی چه‌ند شاری ئێران

ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كچانی ئێران

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كچان ژنانی ئازادیخواز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، كه‌مپه‌ینێكیان له‌ بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ یاسای حیجابی ئیجباری و له‌ ژێر ناوی “من یه‌ك له‌ هه‌زارانم” ده‌ست پێ كردووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، كچان و ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران كه‌مپه‌ینی “منیش یه‌ك له‌ هه‌زارانم” ده‌ست پێ كردووه‌ و ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری به‌ بێ باڵاپۆشی زۆره‌ملێ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان حازر ده‌بن و وێنه‌ و وێدیۆی خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و دروشمی بژی ژن،ژیان،ئازادی ئه‌ڵێنه‌وه‌.