له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، له شاره‌كانی سه‌راوان و عه‌نبه‌رئابادی سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، پێنج سووختبه‌ری گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلی سۆختبهرێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له جاده‌ی سه‌راوان بۆ كووههك، دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلباقی به‌راهوویی” و “سه‌ید ئه‌حمه‌د” گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ شارومه‌ند بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل له جاده‌ی عه‌نبه‌رئاباد، سێ سووختبه‌ری لاو به ناوه‌كانی “عیسا، ڕه‌سووڵ و ئومید ڕه‌زا قه‌نبه‌ری گیانیان له‌ده‌ست داوه.