ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی و پارسیان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی په‌یمانكاری و ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی په‌یمانكار و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.