به‌پێی ئاماره‌كان، له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا زیاتر له ٣٠٠ كرێكار له پارێزگای كرماشان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كوژراو و بریندار بوون.
سه‌رۆكی پزیشكی دادی كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا ١٧ كرێكاری پیاو و ژن له پارێزگای كرماشان به هۆی ڕووداوه‌كانی كار و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ٣١٥ كرێكاری دیكه‌ش به هه‌مان هۆكار بریندار بوون كه ١٤ كه‌سیان ژن بوون.
