کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمی ماڵی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ دیوانده‌ره‌

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمی ماڵی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی 1

ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری دیوانده‌ره‌، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر ئومید قه‌دیمی، برای فوئاد قه‌دیمی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا سه‌پاندووه‌.

ئومید قه‌دیمی له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی دیوانده‌ره‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی” به‌ ٣٢ مانگ زیندان و ٨٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا كه‌ زۆرترین سزا واته‌ یه‌ك ساڵی بۆ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و دوو له‌سه‌ر سێی سزاكه‌ی ته‌علیق و جه‌ریمه‌ی ماڵی سێ ملیۆن تمه‌نی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.