کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆکوشتن سێیەم هۆکاری مردن لە نێو گه‌نجانی ئێران

خۆکوشتن سێیەم هۆکاری مردن لە نێو گه‌نجانی ئێران 4

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی 1403، غوڵام عەباس تورکی، جێگری یاسایی گشتی و نەهێشتنی تاوانی دادستانی وڵات، ڕایگەیاند: خۆکوشتن سێیەم هۆکاری سەرەکی مردنە لە نێو دانیشتوانی ١٥ تا ٢٤ ساڵانی وڵات.

غوڵام عەباس تورکی وتوویه‌: خۆکوشتن لە هەموو گرووپە تەمەنییەکان ١٠هەمین هۆکاری مردنە و ساڵانە نزیکەی ١٣٠ هەزار هەوڵی خۆکوشتن لە ئێران تۆمار دەکرێت، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار کەس بەهۆی خۆکوشتنەوە گیانیان لەدەست ئەدەن، هەروا ئاماژەی به‌وه‌ دا کە ڕێژەی خۆکوشتنەکان لە وڵاتدا لە هەڵکشاندایە و ڕێژەی خۆکوشتن لە پێنج حاڵەتەوە لە هەر ١٠٠ هەزار کەس، بۆ هەشت حاڵەت لە هەر ١٠٠ هەزار کەس زیادی کردووە.