کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ مانگرتنی ٢٥ی خه‌رمانان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ مانگرتنی ٢٥ی خه‌رمانان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی ڕژیم له‌ شارۆچكه‌ی نایسه‌ری سه‌ر به‌ شاری سنه‌، له‌ ترس بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، به‌رنامه‌ی ته‌فرێحی داناوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی شاری سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی ڕای خه‌ڵك بۆ به‌شداری له‌ به‌رنامه‌یێكی ته‌فرێحی له‌ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، چه‌ند ئۆتوبووسیان له‌ مه‌یدانی قه‌ڵه‌م، مه‌یدانی سه‌ره‌كی نایسه‌ر و شه‌قامی حه‌یران داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خۆڕایی خه‌ڵك بۆ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌ حكوومه‌تیه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌.