كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی ئێرانشار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٥٠ كرێكاری شاغڵ له شاره‌وانی ئێرانشار به زیاتر له ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون.