کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی ڕۆژموزد له‌ پاڵاوگه‌ی سێهه‌می پارس جنووبی

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی ڕۆژموزد له‌ پاڵاوگه‌ی سێهه‌می

كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی سێهه‌می پارس جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ كه‌ مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی گرێبه‌ستی كاتی ٢٠ ڕۆژ تاكوو یه‌ك مانگه‌ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووببی دابین ده‌كه‌ن و چی تر ته‌حه‌مولی ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته ئابوورییه‌ ناكه‌ن. كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز به‌ كه‌مترین ئیمكانات و له‌ خراپترین دۆخی پیشه‌یی دا كار ده‌كه‌ه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.