ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانانی ساڵی 1403، عەلی جەهانیان کە له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگەیاندبوو کوژرانی هەنیە و شەڕی غەززە و لوبنان، کێشە و نیگەرانی خەڵکی ئێران نین، لە لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
لە درێژەی سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، عەلی جەهانییان، چالاکی سیاسی و شاعیری دانیشتووی شاری هەمەدان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. بە پێی زانیارییه‌كان، عەلی جەهانیان، ئەم چالاکەی خەڵکی هەمەدان، لەگەڵ هاوسەرەکەی به ناوی فرێشتە سووری، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و هاوسەرەکەی دوای چەند کاتژمێر ئازاد کراوه.شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه گرتووه و چاره‌نووسی عه‌لی جه‌هانیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.