کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاپرسییە حکوومەتییەکان، دۆخی نالەباری ڕێژیم بە ڕوونی دەردەخەن

file 23286

نووسینگەی پلانە نیشتمانییەکان، هەفتەیەک بەر لە کۆتایی دووهەمین ساڵی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی، هەڵسەنگاندنێکی دەوڵەتیی لە ژێر ناویشەپۆلی چوارەمی ڕاپرسی نیشتمانی بەها و ڕوانگەکانی خەڵکی ئێرانبڵاوکردەوە. ئەم بەناو ڕاپرسییەی کە بە دڵنیاییەوە لە حەوت خانی ڕۆستەم تێپەڕیوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان بڵاوکرایەوە. ئەم ڕاپرسییە ئاکامی پرسیار و لێکۆڵینەوە لە زیاتر لە ١٥ هەزار کەسە، کە وەک نمونە وەرگیراوە. بێگومان ئەوانە کەسانێک بوون کە هێڵە سوورەکانیان لەبەرچاو گرتووە و ڕیسکیان نەکردووە. بەڵام لە وەڵامەکانیاندا کەم و زۆر هەندێک ڕاستی دەردەکەوێت. لە بەشیکێشە و زیانە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم ڕاپرسییەدا، مەترسییە ژینگەییەکانی وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا، پارێزراو نەبوونی موڵک و ماڵی خەڵک لە کۆمەڵگادا، نەبوونی هەستکردن بە ئەمنییەت لە ئاستی شاردا و بە شێوەیەکی گشتی، نائەمن بوونی ئێران، لە زومرەی گرنگترین پرسەکانن. بە شێوەیەکی ڕوونتر، نزیکەی 92%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، ناڕەزایی خۆیان سەبارەت بە گرانی و هەڵاوسانی بەردەوام، بێکاریی، ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، پرسی حیجاب، پرسی هاوسەرگیریی لاوان، کەم ئاویی، پیسبوونی هەوا، تۆز و خۆڵ و سەرەنجام گەندەڵی ئیداریی و ئابووریی و بە گشتی، ئەو دۆخەی ئێستا، دەربڕیوە. لەم ڕاپرسییەدا ئیدیعای ئەوە کراوە کە گوایە زۆرینەی خەڵک وتوویانە کە پێویستە لە ڕێگەی ڕیفۆرمەوە، دۆخەکە باشتر بکرێت، ژمارەیەکی کەمتریش ڕەزامەندی خۆیان سەبارەت بەو دۆخە دەربڕیوە. لە نێو ناڕازیاندا ژنان و لە نێو پارێزگاکانیشدا، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان لە ڕیزبەندی پێشەوەی ڕاپرسییەکەدان.

سەرەڕایئەوڕاستیانەیکەلەمڕاپرسییەدابوونیهەیە،کارناسانیسەربەباڵیڕیفۆرمخوازانیحکوومەتی،بەهەڵسەنگاندنیداتاکانوەکهەمیشەدەستیانکردووەبەچەواشەکاریوگەیشتوونەتەئەوئاکامەیکەگۆیازۆربەیخەڵکبنەماینیزامیانقبوڵەوتەنهاخوازیاریچاکسازییلەکاروباریوڵاتدان. وەک ئەوەی کە ئەم کەسانە ئاکامی هەڵبژاردنە موهەندیسی کراوەکەی ئەم دواییەیان نەدیتبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆخەکە ئەوەندە خراپە کە تەنانەت ئەندازیارانی شانۆی هەڵبژاردنیش نەیانتوانی وا نیشان بدەن کە گۆیا زۆرینەی خەڵک بنەمای نیزامیان قبوڵە. بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پێش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماریی، دامەزراوەکانی ڕاپرسی، بە بەرپرسان و لەوانە خامنەییان ڕاگەیاندبوو کە لە هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەهەمی سەرۆک کۆمارییدا، تەنها ١٣%ی هاووڵاتییان دەچنەسەر سندووقەکانی دەنگدان. جگە لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، پێوەرەی ڕاستەقینەی تر لەبەردەستدایە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ناڕەزایەتی خەڵک بەرامبەر بەو دۆخەی ئێستا و ئەویش بریتییە لە ئاخێزەکانی ئەم ساڵانەی دواتر. ڕاپرسی واقیعی لە ساڵەکانی ١٣٨٨، بەفرانباری ١٣٩٦، خەزەڵوەری ١٣٩٨ و بە تایبەتی لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، بەڕێوەچوو. لەو کاتانەدا خەڵک لە ئاستێکی جەماوەریی و چەند ملیۆنی دا، نەفرەت و بێزاریی خۆیان لە نیزامی کۆماری ئیسلامی، دەربڕی.

هاووڵاتییانی ئێران، کۆماری ئیسلامی و لەسەرەوەی هەموویان، خامنەیی وەک وەلی فەقی، بە سەبەبکاری  سەرەکیی ئەو نەهامەتیانە دەزانن کە بەسەریاندا هاتووە. ئەم بابەتە بە ڕوونی لە دروشمەکانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەرکەوت. هاووڵاتیان بەر لە هەرشتێک بە دروشمیژن، ژیان، ئازادی، هێرشیانکردە سەر تەواوەتی ئەم ڕێژیمە دژە ژن و ئینسان کوژ و سەرەڕۆیە. ئەو ڕاپرسییە، لە هەفتەیەک بەر لە تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، بەو مەبەستە بڵاوکراوەتەوە کە لەوانەيە بتوانێت جەماوەرەی تووڕە و وەگیان هاتوو و بێزار لە کۆماری ئیسلامی، بە ئیمکانی گۆڕانکاری و ڕیفۆرم لە چوارچێوەی ئەم نیزامەدا ئومێدەوار بکەن. بۆ یەکەمین جار دانپێدانانی پزیشکانیش بەو دۆخە خراپەدا لە تەلەویزیۆن، هەر بەو مەبەستە بەڕێوە چوو.  ئەم فریوکاریانە لە هەلومەرجێکدا دەکرێن کە بزووتنەوە ئازادیخواز و مەدەنییەکانی خەڵک، هاوشان لەگەڵ بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، دەسەڵاتیان لەگەڵ ئاڵەنگارییەکی گەورە بەرەوڕوو کردووەتەوە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە لێواری ڕووخاندایە، باش دەزانێت ئامرازی سەرەکیی پاراستنی نیزام، نەک دانپێدانان بە دۆخی کارەساتباردا، بەڵکوو بریتییە لە چڕکردنەوە و پەرەپێدان بە ئامرازەکانی سەرکوت. بەڵام بەهۆی ڕژانی ترسی خەڵک لە کۆمەڵگادا، سیاسەتی ترس و تۆقاندن و سەرکوت، کاریگەریی جارانی نەماوە و ئەستێرەی تەمەنی ڕێژیمی ئیسلامی، ڕوو لە ئاوابوونە.