به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستان و مێرگی ناوچه‌ی جه‌لالوه‌ندی كرماشان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هه‌ڵپرستانه‌وه ئاگر دراوه.
به وته‌ی چالاكی ژینگه‌یی كرماشان، له هاوینی ئه‌مساڵ دا زیاتر له ١٩ هه‌زار هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی پارێزگای كرماشان له ئاگر دا سووتاوه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داوه. ڕۆژی ڕابردوو، دۆژمنانی ژینگه بۆ جاری دووهه‌م ئاگریان له دارستان و مێرگی ناوچه‌ی جه‌لالوه‌ندی كرماشان به‌ردا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌دۆستان به مه‌به‌ستی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌كه.