کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی جووتیارانی جایزان له‌ ئومیدییه‌ی ئه‌هواز

ناڕەزایەتیی جووتیارانی جایزان له‌ ئومیدییه‌ی ئه‌هواز 2

جووتیاران و خاوەن تراکتۆرەکانی بەشی جایزانی سەر بە شارستانی ئومیدییە لە پارێزگای خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، به‌رامبه‌ر به‌ بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت له‌ ناكاو پشكی گازۆئیلی تراكتۆره‌كانیان بڕیوه‌ و ناتوانن بۆ وه‌رزی چاندنی پاییز وێنجه، هه‌رزه‌ن و كه‌نجی بچێنن و كار و چالاكییه‌كانیان درێژه‌ پێ بده‌ن. پێشتریش كه‌شاوه‌رزانی كرمان، ئیسفه‌هان، سیستان  به‌لووچستان و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌ ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.