کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێكدادانی نێوان خه‌ڵكی دێهده‌شت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم

پێكدادانی نێوان خه‌ڵكی دێهده‌شت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شارستانی دێهده‌شتی سه‌ر به‌ ئوستانی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ ئاست توندووتیژی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، گه‌نجێكی خه‌ڵكی دێهده‌شت به‌ ناوی “میلاد په‌ناهه‌نده‌ به‌ ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ وه‌حشیانه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌ه‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی ئینتزامیی ئه‌و شاره‌، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.