کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز

ڕێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌ڕێوه‌ برد و ڕێزیان له‌ یادی كاك فوئاد موسته‌فا سوڵتانی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم گرت.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئاماده‌بووان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌شداربووان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌هێزكردنی حیزبی كۆمۆنیست قسه‌ و باسیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی دووهه‌مین ساڵیادی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و درێژه‌دان به شۆڕشی ژینا كرده‌وه‌. مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنی شیرینی و خوێندنی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه كۆتایی پێهات.