کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی ئاڵمان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی ئاڵمان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی ئاڵمان له‌ شاره‌كانی موونیخ و شتووتگارت كۆبوونه‌وه‌ و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی و مه‌رگ و نه‌مان بۆ داگیركه‌ر، تیرۆری گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دینیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.