کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی تووش نه‌وزه‌ر له‌ شاری سنه‌

ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی تووش نه‌وزه‌ر له‌ شاری سنه‌ 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی تووش نه‌وزه‌ری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن نابه‌رپرسیاره‌وه‌ ئاگر درا و ڕووبه‌رێكی زۆر له‌و پاركه‌ سووتا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پاركی تووش نه‌و‌زه‌ر و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه‌، به‌ڵام سووتیانی دارستانه‌كانی ئه‌و پاركه‌ دیمه‌نێكی ناحه‌زی به‌و ناوچه‌ی شاری سنه‌ به‌خشیوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوو ڕۆژ له‌وه‌به‌ریش دارستانه‌كانی ڕووبه‌ڕووی شارۆچكه‌ی ئاویه‌ر و كانی شه‌فا له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ژینگه‌وه‌ ئاگر درا و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی چیای ئاویه‌ر گه‌یشت.