کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام خوازیاری پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، وه‌لانانی په‌یمانكار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.