کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك 4

كرێكارانی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

شیركه‌تی پارس واگۆن ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی وزه‌ و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی كراوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ژماره‌یك كرێكاری به‌ بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌ و مه‌زایای كرێكارانی دیكه‌ی ئه‌و كارخانه‌ی بڕیوه‌. ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ كرێكارانی پارس واگۆن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كتانیان زیاد بكرێت، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان به‌ كرده‌وه‌ ده‌ربێت، هاوكاره‌ له‌سه‌ركارده‌ركراوه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت و داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان پێ بدرێت.