کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌هنموون” و “زانكۆ قادری” به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی میكانیكی به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌هنموون” له‌ كاتی كاركردن به‌ ئامێری به‌رزكره‌وه‌ تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سارده‌ كوێستانی بۆكان به‌ ناوی “زانكۆ قادری”، له‌ كاتی كاركردن له‌ ئازه‌رشار، كاره‌با لێیداوه‌ و گیانی به‌خت كردووه‌.