کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی موعه‌لیمێكی به‌ندكراو له‌ ئه‌هواز

ناڕوونی چاره‌نووسی موعه‌لیمێكی به‌ندكراو له‌ ئه‌هواز 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی، موعه‌لیمی به‌ندكراوی خه‌ڵكی خووزستان، پاش تێپه‌ڕینی ٣٩٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی ڕۆژی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه‌ به‌ “افساد فی الارض” و “به‌غی” تۆمه‌تبار كرا. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ر ئه‌و موعه‌لیمه‌ زه‌حمه‌تكێشه شه‌رمه‌زار كردووه‌ و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان بووه‌.