کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و داخرانی سه‌نعه‌تی سیمان له‌ ئێران

بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و داخرانی سه‌نعه‌تی سیمان له‌ ئێران 2

چالاكانی بواری ئابووری ده‌ڵێن، به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، كارخانه‌ سیمانه‌كانی ئێران داخراون و نرخی هه‌ر كیسه‌ سیمان له‌ بازاره‌كاندا چه‌ند هێنده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

فه‌رشید پورحاجه‌ت، ده‌بیری كانوونی سه‌راسه‌ری درووستكردنی به‌ كۆمه‌ڵی مه‌سكه‌ن، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی سه‌رمایه‌ له‌ به‌شی وزه‌ی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، زۆرترین زیان به‌ به‌شی سه‌نعه‌ت گه‌یشتوو و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵی دا كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا زه‌ره‌مه‌ندانی سه‌ره‌كی بێ لیاقه‌تی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بوون.