ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌وی قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه دژبه قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری، ئه‌ندامی سپای پاسداران و به‌رپرسی شیركه‌ته‌كانی ته‌راوه‌ت نۆوین و ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و له شاری قه‌زوێن، به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. ناوبراو نه‌ك ئۆتۆمبێلێكی هاورده نه‌كردووه به‌ڵكوو دارایی خه‌ڵكیشی تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوان نییه. له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ماڵدزراوانی ئه‌و دوو شیركه‌ته چه‌ندین جار له شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.