کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مردنی گوماناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ نه‌وشه‌هر

مرگ مشکوک یکی دیگر از بازداشت‌شدگان جنبش انقلابی

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، موسلم مونته‌زری، هاووڵاتی خه‌ڵكی كه‌لارده‌شتی مازه‌نده‌ران و یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، به‌ شێویه‌كی گوماناوی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

موسلم مونته‌زری له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی كلارده‌شت مایه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك خۆی گه‌یانده‌ كرماشان و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ زیندانه‌كانی ساری و كلارده‌شت به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا و پاش ئازادی باری ده‌روونی تێك چوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوشتنی موسلم له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.