به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی میاندووئاو، یه‌زد و ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری ورمێ به ناوی “محه‌ممه‌د داغستانی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی میاندووئاو دا له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێك له زیندانی ته‌ورێز به ناوی “عه‌لی ئازموون” به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه و له زیندانی ته‌ورێز، به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و دزی له خه‌ڵك له سێداره دراوه.