کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌كارهێنانی ئازادانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پاركه‌كانی شاری سنه‌

به‌كارهێنانی ئازادانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پاركه‌كانی شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گه‌نجان و مێرمنداڵانی شاری سنه‌ به‌ ئازادانه‌ ده‌توانن مادده‌ی هۆشبه‌ر بكڕن و له‌ پێش چاوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ نێو كۆڵان و پاركه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بكاری بێنن.

هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان پاش ڕووخانی حكوومه‌تی په‌هله‌وی، یه‌كێك له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی بینینی ڕۆژانه‌ی گیرۆده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سه‌ر شه‌قام و كۆڵانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندی ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌. به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت خۆیان ڵه‌گه‌ڵ فرۆشیارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن و سپای پاسداران وه‌كوو گه‌وره‌ترین مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ ئه‌نقه‌ست هه‌موو جۆره‌ مادده‌ هۆشبه‌رێكی سه‌نعه‌تی و خۆماڵی له‌ نێو مێرمنداڵان و گه‌نجانی كوردستان دا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.