کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 34

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، ورمێ، ته‌ورێز، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، برووجێرد، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، ساری، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.