کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی سه‌لاسی

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌لاسی باوه‌جانی و پاش سێ ڕۆژ توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕڵ بكه‌ن.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، سێ ڕۆژه‌ دارستان و مێرگی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ئاگردا ده‌سووتێت، به‌ڵام ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه‌ و ته‌نیا خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌ هانای ژینگه‌دۆستانه‌وه‌ هاتوون. له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان هێكتار دارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی سووتاوه‌ و سه‌دان بوونه‌وه‌ر له‌ناو چووه‌ و زیانه‌كان له‌ كورت ماوه دا‌ قه‌د قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌.