به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی دیوانده‌ره به پاشناوی “باباوه‌یسی” به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه له به‌نده‌ر ماهه‌شهر كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، باباوه‌یسی به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌تی باربه‌ری ئههوورای ماهشهر، خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به لانیكه‌م شه‌ش كارگه‌ری زهحهتكێشی ئێرانی به‌هۆی نه‌دانی داخوازی و گوشاری مه‌عیشه‌تی، ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم و بنه‌ماڵه‌كانیان له ڕیفاه و ئه‌منیه‌ت دا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه.