کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی سه‌وڵاوا

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی سه‌وڵاوا 2

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له‌ دارستانه‌كانی هه‌زارخانی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا له‌ ئاگردا سووتا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، چه‌ندین هێكتار له‌ دارستان و مێرگی ناوچه‌ی هه‌زارخانی له‌ شاری سه‌وڵاوا له‌ ئاگردا سووتاوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ و خه‌ڵكی خۆبه‌خش پاش چه‌ند كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كراوه‌.