“ئیقبال ئەحمەدی”، مامۆستای زانكۆ و دانیشتووی شاری مەریوان، زیاتر لە هەشت مانگە لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئیقباڵ ئەحمەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار، خوێندکاری دکتۆرای تەکنۆلۆژیای پەروەردە لە زانکۆی عەلامەی ته‌باته‌بایی و ئەندامی دامەزراوەی نیشتمانیی نوخبەی ئێرانە. ئه‌و هاووڵاتیه کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به بۆنه‌ی هه‌ندێك بیانووی بێ بنه‌ما له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه. كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئێقباڵ ئه‌حمه‌دی، هاوسەرەکەی دووگیان بووە و بەهۆی پاڵ پێوه‌نانی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه، منداڵەكەی لەبار چووە. ناوبراو دوای ئازادبوون بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بە نهێنی ژیاوه و كاتێك ویسیتوویه له سنووی ساوجی مه‌ریوانه‌وه وڵات به‌جێ بێڵێت، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان گوازراوه‌ته‌وه.