کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، كۆڵبه‌رێكی بریندار به‌ ناوی “ڕێبوار ڕه‌شیدی” كه‌ له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت بریندار كرابوو، پاش برینی لاقێكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سنه‌، چووه‌ته‌ كۆما و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌ مه‌ودایێكی نزیكه‌وه‌ ڕێبوار ڕه‌شیدیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لاقێكی له‌ ده‌ست داوه‌ و سییه‌كانی به‌ سه‌ختی عفوونه‌تی كردووه‌. ئێستا ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌ له‌ كۆمادایه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌ ناده‌ن كه‌س چاوی پێ بكه‌وێت. پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاستی وشیاری ڕێبوار پێنجه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی مه‌ترسیداره‌.