کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، فه‌رهه‌نگی و فولاد له‌ شاره‌كانی كرماشان، شووش، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و تاران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، فه‌رهه‌نگی و فولاد، یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینین. خانه‌نشینكراوان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.