دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، كاسبكارێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “نه‌وید حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری به‌رویشكانی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كاسبكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به ناوی “نه‌وید حه‌سه‌نی” لاقێكی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.