کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ هه‌واڵنێری چرا تی وی له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا له‌ شه‌نگال

برینداربوونی سێ هه‌واڵنێری چرا تی وی له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا له‌

ڕۆژی دووشیه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، تیمی هه‌واڵنێرانی ته‌له‌فزیوونی چرا تی وی و ڕادیۆ اف ام له‌ جاده‌ی ته‌ل قه‌سه‌ب بۆ شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌هبادی توركیاوه‌ كرانه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هه‌واڵنێر و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مووسڵ كراوه‌. دوو برینداره‌كه‌ی دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌نگال چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌ر گرتووه‌ و ئێستا به‌سته‌ری كراون.