به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ماوه‌ی به‌ندكرانی “خه‌بات وه‌یسی”، خوێندكاری زمانی ئینگلیزی و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینای له ١٥ مانگه‌وه بۆ ٤٣ مانگ زیاد كردووه.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و چالاكه خوێندكارییه ساز كردووه و دادگای پێداچوونه‌وه به‌پێی ئه‌و دۆسیه تازهزیه حوكمی نوێی بۆ خه‌بات وه‌یسی ده‌ركردووه. خه‌بات له په‌روه‌نده‌ی یه‌كه‌می خۆیدا به ١٥ مانگ زیندان و له په‌روه‌نده‌ی دووهه‌می خۆیدا به ٢٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام قازی په‌روه‌نده‌كه سه‌باره‌ت به یه‌كێك له په‌روه‌نده‌كان ناوبراوی بێ‌تاوان ناساند و كه‌وته به‌ر لێبوردنی گشتی. ئێستا له ژێر گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان په‌روه‌نده‌ی داخراوی خه‌بات بۆ جارێكی دیكه كراوه‌ته‌وه و دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و گه‌نجه‌ی به ٤٣ مانگ زیندان سزا داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٢٦ی پووشپه‌ڕ كاتی زیندانی كردنی خه‌بات وه‌یسیه و ئه‌بێ له‌و به‌رواره خۆی به زیندانی سنه بناسێنێت.