ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، “عاتفه ڕنگڕیز” چالاكی بواری مافی ژنان له شاری دامغان و هونه‌رمه‌ندێكی بواری ڕه‌پ به ناوی “وه‌حید نێعمه‌تی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عاتفه ڕه‌نگڕیز” پاش بانگ‌كران بۆ لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی دامغان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی شاهڕوود كراوه. پێشتریش ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له پرونده‌یه‌كی تازه‌دا به “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كرابوو. عاتفه ڕه‌نگڕیز ساڵی ڕابردووش به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و به جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هونه‌رمه‌ندێكی بواری ڕه‌پ به ناوی “وه‌حید نێعمه‌تی” كه گۆڕانییه‌كی له‌سه‌ر كچه درۆزنه‌كه‌ی قاڵیباف خوێندبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌یجه‌كه‌ی له ئینستاگرام داخراوه.