کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو 3

هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، له‌ شاری تل ئاویوی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.

له‌ حاڵێكدا ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و حیزبۆڵڵای لوبنان ڕژۆ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌، ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو هیچ بایه‌خێك به‌ هۆشداره‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی و خه‌ڵكی ناڕازی ئیسڕائیل نادات. ڕۆژی ڕابردوو، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌ شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.