کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی مانگرتوو له‌ زیندانی خۆی

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی مانگرتوو له‌ زیندانی خۆی 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی خۆی، له‌ ڕۆژی ١٨ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌.

“ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” پێشتر داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ لای كوڕه‌كه‌ی له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌ كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی خۆی له‌گه‌ڵ داخوازی ئه‌و به‌ندكراوه‌ دژایه‌تیان كردووه‌. ناوبراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی خۆی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و پاش ٥٠ ڕۆژ مانگرتن، ڕۆژی ڕابردوو دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.