ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، پووش و پاوان و دارستانه‌كانی گوندی هانه‌شێخان ئاگری گرت و پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دارستانه‌كانی گوندی هانه شێخان له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ژینگه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌پارێزان كۆنتڕۆڵ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌نگه‌ڵه‌كانی بۆزین و مه‌ڕه‌خێڵ له جوانڕۆ و پاوه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌و دوو ناوچه له ئاگردا سووتابوو.